پرش به محتوای اصلی

درێژبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە ئێران بۆ دووەمین ڕۆژ

خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران لەوانە «ئەمیرکەبیر»، «سەنعەتی شەریف» و «بەشتی» لە تاران و زانکۆی «پزیشکی مەشهەد» ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ بۆ دووەمین ڕۆژی بەدوای یەک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکان خوێندکاران لەم کۆبوونەوەیەدا دروشمی دژەحوکوومەتی لەوانە دژی عەلی خامنەیییان وتەوە و یاد و خاطیرەی کوژراوانی سەرکۆتی خوێناوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباریان بەرز ڕاگرت. ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان …

۱۰ مرداد ۱۴۰۵1 خولەک خوێندنەوە
دابەزاندنی PDF
درێژبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە ئێران بۆ دووەمین ڕۆژ

خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران لەوانە «ئەمیرکەبیر»، «سەنعەتی شەریف» و «بەشتی» لە تاران و زانکۆی «پزیشکی مەشهەد» ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ بۆ دووەمین ڕۆژی بەدوای یەک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان خوێندکاران لەم کۆبوونەوانەدا دروشمی دژەحوکوومەتی لەوانە دژی عەلی خامنەیییان وتەوە و یاد و خاطیرەی کوژراوانی سەرکۆتی خوێناوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباریان بەرز ڕاگرت.
ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە سەرچاوە خوێندکارییەکاندا باس لە دروستبوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی بەشتی لە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ دەکەن.
لە زانکۆی بەشتیی تاران دروشمگەلی وەکوو «سوێند بە خوێنی یارەکان، تا کۆتایی وەستاوین، مرگ بر دیکتاتور، حسین‌حسین دروشمیانە، جینایەت شانازییانە و ئەمساڵ ساڵی خوێنە، سەید عەلی سرنگونە»یان وتەوە.

ئەمە بنێرە بۆ:

نووسراوەکانی داهاتوو وەربگرە

هەر شیکردنەوەیەکی نوێ بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێرین. هەر کاتێک بتەوێت هەڵیدەوەشێنیتەوە.

تەنیا دەربارەی هەواڵی حیزب ئیمەیڵت بۆ دەنێرین. هەر کاتێک بتەوێ دەتوانیت بەشداری هەڵبوەشێنیتەوە.

ببینە لە کوێ وەستاویت

چەند پرسیارێکی کورت، و شوێنی بۆچوونەکانت بەرامبەر هەڵوێستەکانی پێشڕەو. بەبێ هەژمار.

دەستپێکردنی قیبلەنما

دەتەوێت لە گفتوگۆ و خولەکاندا بەشداری بکەیت؟ دروستکردنی هەژمار بەخۆڕاییە و ئەندامێتی حیزب نییە. دروستکردنی هەژمار ←